له راگهیاندراوێكدا، بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران دهستگیركردنی سێ تۆمهتباری ماددهی هۆشبهر راگهیاند.
ئهمڕۆ شهممه 19 ى 2 ى 2022، له راگهیاندراوێكدا بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران بڵاویكردهوه: دواى وەرگرتنى زانیارى و بەدواداچوون، لە ڕێکەوتى 16/2/2022، لە دوو چالاکیى جیاوازدا، هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران توانییان سێ ئاڵوودەبووى ماددە هۆشبەرەکان کە دوو کەسیان دانیشتووى سۆرانن و یەکێکیان دانیشتووى هەریرە، بە بڕێک ماددەى هۆشبەرهوه له جۆرى شیشە و حەبى هۆشبەر و کەلوپەلى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر، دەستگیر بکەن.
راشیدهگهیهنن، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەى 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.