بەگوێرەی ئەو بڕیارەی پوتین كە، لە پۆرتاڵی زانیاریی یاسایی رووسیا بڵاوبووەتەوە، ئەو كەسانەی بە یەدەگ لە هێزە چەكدارەكانی رووسیا، یەكە سەربازییەكانی بەرگری نیشتمانی، دامەزراوەی ئاسایشی دەوڵەت و دامەزراوە ئەمنییە فیدراڵییەكاندا دانراون، لە ساڵی 2022دا بۆ سەربازی داوا دەكرێن.
هەر لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەدا لەبارەی جێبەجێكردنی رێكاری پێویست، زانیاری بە هەریەكە لە، ئەنجوومەنی وەزیران و بەڕێوەبەری ناوچە فیدڕاڵییەكان درا.
بەگوێرەی یاسا فیدڕاڵییەكانی رووسیا، ئەو كەسانەی بە یەدەگ دانراون، نابێت سێ ساڵ جارێك زیاتر بانگی سەربازی بكرێن.
سەرۆكی رووسیا واژووی لەسەر بڕیاری وەرگرتنی سەربازی یەدەگ كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.