Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 20:18

وەزیری دەرەوەی عێراق: رێگا بە هیچ لایەك نادرێت لە عێراقەوە هێرش بكاتە سەر وڵاتانی دراوسێ

بنەمایەكی سەرەكییە بۆ سەقامگیری ناوچەكە
کوردستان TV
100%

فوئاد حوسێن ،وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی كردەوە لەسەر گرنگی رێزگرتنی وڵاتانی دراوسێ لە سەروەریی عێراق و رایگەیاند كە سەقامگیری عێراق، بنەمایەكی سەرەكییە بۆ سەقامگیری ناوچەكە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە كە فوئاد حوسێن ،وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی 58مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە ئەڵمانیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی توركیا، خولوسی ئاكار كۆبووەتەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا، ئاماژە بەوەیشدراوە كە، لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا چۆنیەتی پتەوتركردنی دۆستایەتی و هاریكارییەكانی نێوان عێراق و توركیایان تاوتوێكردووە، هەروەها لەبارەی رەوشی هەرێمیی، نێودەوڵەتی و ژمارەیەك دۆسیە كە جێگای بایەخ و گرنگی هاوبەشی هەردوو وڵات بوون، گفتوگۆیان كردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن جەختی كردووەتەوە لەسەر گرنگی رێزگرتنی وڵاتانی دراوسێ لە سەروەریی عێراق و ئاماژەی بە بنەمای دەستووری عێراقی داوە كە تیایدا پەرۆشی عێراقی بۆ دامەزراندنی پەیوەندی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەروەها چارەسەركردنی كێشەكان بە گفتوگۆكردن روونكردووەتەوە، جەختیش لەوەكراوەتەوە كە رێگایش بە هیچ لایەك نادات لەوەی لە خاكی عێراقەوە هێرش بكاتە سەر وڵاتانی دراوسێ و، رایگەیاندووە كە، سەقامگیری عێراق، بنەمایەكی سەرەكییە بۆ سەقامگیری ناوچەكە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو كە، لای خۆیەوە وەزیری بەرگریی توركیا، خولوسی ئاكار لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بە گرنگی هاریكاریی ئەمنی هاوبەشی نێوان وڵاتەكەی و عێراق داوە و، روونی كردووەتەوە كە، توركیا باوەڕی بە سەقامگیری عێراق و، سەروەرییەكەی هەیە و، راشیگەیاندووە كە توركیا و عێراق پەیوەندیی باشیان هەیە، هەروەها ئیرادەی هاوبەش بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەكان، لەلایەن بەرپرسانی هەردوو وڵاتەوە بەدی دەكرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.