كتێبی ئینسكلۆپیدیای قوتابخانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ڕه‌واندز كتێبێكی تازه چاپكراوی مامۆستا (ئاری ئاغۆك ) ,به سه‌رپه‌رشتی گشتی مامۆستا (به‌شدار عه‌بدولخالق خۆشناو)ه , ئه‌م كتێبه زانیاری نامه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ڕه‌واندز له‌خۆده‌گرێ .
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه نووسه‌ر مامۆستا ئاری ئاغۆك به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند"له‌م كتێبه‌م دا زنیاری ووردی په‌روه‌رده‌ی رواندز له خۆده‌گرێت ، كه بریتیه له( یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه تادواین به‌ڕێوه‌به‌ر , مێژووی دروستبوونی قوتابخانه , ده‌ست به‌كاربوون و ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتنی به‌رێوه‌به‌ركان و وێنه‌ی كه‌سی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ) ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆك و ئامانجی ئه‌م كتێبه ".
هه‌روه‌ها مامۆستا ئاری ئاغۆك ئاماژه‌ی به‌وه دا" له‌درێژه‌ی ئاماده‌كردن و چاپكردنی ئینسكلۆپیدیای قوتابخانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر , كه پێكهاتووه له ١١ كتێب , بۆ ١١ په‌روه‌رده‌ی قه‌زا , به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌مجاره‌یان دووه‌مین كتێبمان به‌چاپگه‌یه‌نرا , كه یه‌كه‌م كتێب تایبه‌ت بوو به مێژووی قوتابخانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند (سه‌نته‌ری شار ) ئه‌مجاره‌شیان بۆ په‌روه‌ده‌ی ره‌واندز كارمان كرد , ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه به‌سوپاسه‌وه به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ره‌واندز و مامۆستا ئارام ئه‌حمه‌د به‌رپرسی پێشووی پلاندانانی په‌روه‌رده‌ی ڕه‌واندز و مامۆستا هه‌ندرێن و كارگێری قوتابخانه‌كان هاوكارمان بوون بۆ گه‌یاندنی زانیاریه‌كان , لێره‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی تر ده‌كه‌م به‌خێرایی زانیاریه‌كان ڕه‌وانه‌بكه‌ن , بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له زووترین كاتدا به‌چاپیان بگه‌یه‌نین .
له كۆتاییدا مامۆستا ئاری ئاغۆك وه‌ك خاوه‌ن بیرۆكه‌و ئاماده‌كاری ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌لێت" سوپاسی به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر , مامۆستا به‌شدار عه‌بدلخالق خۆشناوی كرد . كه‌وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری گشتی هاوكاربووه بۆ به‌چاپگه‌یاندن و له‌سه‌رئه‌ركی خۆی ئه‌م كتێبه‌ی چاپكردووه ".
شایانی باسه ئینسكلۆپیدیای قوتابخانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ڕه‌واندز , له‌ساڵی ١٩٢٣وه ئاماژه‌ی پێكراوه , كه‌یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی دێرینی ڕواندز , قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره‌یه , كه تائێستا خوێندنی تێیدا به‌رده‌وامه .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.