Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 14:32

لە ئاکامی پەلاماری سەربەخۆخوازانی لایەنگری رووسیا لە دۆنباس سەربازێکی ئۆکراینا کوژرا

هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا، لە ئاکامی تەقەکردنی سەربەخۆخوازانی لایەنگری رووسیا لە دۆنباس کوژرانی سەربازێکی ئۆکراینایان راگەیاند.
کوردستان TV
100%

هێزەکانی ئۆکراینا ئاشکرایان کرد "ئه‌و هێزانه‌ی رووسیا پشتگیریان ده‌كات 19 جار ئاگربه‌ستیان پێشێل کردووە".

هێزەکانی ئۆکراینا، هەواڵی کوژرانی سەربازێکی سوپای ئۆکراینایان لە دۆنباس بە دەستی سەربەخۆخوازانی لایەنگری رووسیا، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوێکی دیکەی هێزەکانی ئۆکراینادا هاتووە "تەنیا دوێنێ ئه‌و هێزانه‌ی رووسیا پشتگیریان ده‌كات لە چەند ناوچەیەکی جیاوازدا 66 جار ئاگربه‌ستیان پێشێل کردووە".
دوای ئیمزانەکرانی رێککەوتننامەی هاوبەشیی لە نێوان سەرۆکی ئەوکاتەی ئۆکراینا، ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ و یەکێتی ئەورووپا لە کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا لە 21ی تشرینی دووەمی 2013 خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان دەستی پێکرد.
یانۆکۆڤیچ دوا بەدوای فراونبوونی خۆپیشاندانەکان مانگی شوباتی 2014 دەستی لەکار کێشایەوە و هەریەکە لە شارەکانی دۆنێسک و لوگانسک لە هەرێمی دۆنباس لەلایەن جوداجوازانی لایەنگری رووسیا بەناو سەربەخۆیی راگەیەندرا.
بەهۆی پێکدادان و ئاڵۆزییەکانی نێوان سەربەخۆخوازانی و حکوومەتی کیێڤ لە 2014ەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 13 هەزار کەس کوژراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.