Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:43

 لە گوندێکی كوردستانی توركیا بەرزی بەفر گەیشتووەتە سێ مەتر

هەفتەیەکە بەهۆی بەفرەوە رێگاکانی گوندەکە داخراون
کوردستان TV
100%

تیمەکانی ئیدارەی پارێزگای مووش لە كوردستانی توركیا رێگاکانی سەر گوندی ئوچئێڤلەریان کردەوە کە دوو هەزار و 500 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و لە هەندێک ناوچەدا بەرزی بەفرەکە دەگاتە زیاتر لە سێ مەتر.

نزیکەی هەفتەیەکە بەهۆی بەفرەوە رێگاکانی گوندەکە داخراون و دوای هەوڵێکی زۆری تیمەکان، رێگاکان دووبارە بە رووی هاتوچۆدا کرانەوە.

یەکێک لەو کارمەندانەی ئامێری راماڵینی بەفری پێیە و بەشداری کردنەوەی رێگاکانی کردووە، رایگەیاند "وێڕای هەموو سەختیەکان هەوڵماندا رێگاکان بکەینەوە، بەهۆی بەفر و رەشەباوە دووبارە رێگاکان دەگیرێنەوە بەڵام ئێمە دووبارە دەیانکەینەوە. لە ئێستادا هەموو رێگاکان کراوەن بە رووی هاتوچۆدا، هەوڵی فراوان کردنی زیاتری رێگاکانیش دەدەین".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.