Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 14:35

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە له‌ دووه‌م ڕۆژى چالاكييه‌كانيدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە و لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قەبووڵکراو نییە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە له‌ دووه‌م ڕۆژى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ ئيليسا سلۆتكين و ئادەم شیف ئه‌ندامانى‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووینه‌وه.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد.

سەرۆکی حکوومەتی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای ئیتیحادی دەربارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان کرد و دووپاتمان کردەوە کە ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قەبووڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.