ئه‌مڕۆ شەممە له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كان له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سروور بارزانى سه‌رۆک وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵاى کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتيی لیندسی گراهام کۆبوونەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ڕه‌وشى عێراق به‌گشتى و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ کرا.
شاندى كۆنگرێس دووپاتى كرده‌وه كه كۆنگرێس به بايه‌خه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزمان له‌نێواندا هه‌يه، به ڕه‌چاوكردنى ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دييانه‌ش كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، پێمانوايه ده‌بێ په‌يوه‌ندييه‌كانمان به‌هێز بمێننه‌وه و بره‌ويان پێبده‌ين.
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاس و پێزانينيان بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى پشتگيرييان بۆ هه‌رێمى كوردستان به پێويست زانى بۆ نه‌هێشتن و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش.
هەروەها باس لە بڕیاری ئەمدواییەی دادگای باڵای فيدرالى دەربارەی ياساى نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان کرا كه خزمەتی سەقامگیریی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالى ناکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.