Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 14:35

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

هەروەها ئاماژە بە سەردانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو کرا و جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەندا و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.