Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 13:26

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە لە پەراوێزی دووەم ڕۆژی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووە.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و پەیوەندییەکانی لوبنان و هەرێمی کوردستان تاوتووێ کرا.

هاوکات هەردوولا جەختیان لە سەر پێویستیی و گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.