ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له دوو ديدارى جيادا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تۆماس هيتشله‌ر وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى به‌رگرى و به‌ڕێز نيلز ئه‌نين وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاريكارى و پشتگيريى مرۆيى و سه‌ربازيى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و تيشكى خسته سەر دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه له‌لايه‌ن ئه‌ڵمانياوه، هه‌روه‌ها باسى له مه‌شق و ڕاهێنانى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كان به پێشمه‌رگه كرد.
هەروەها دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى پێويستيى به‌رده‌واميى هاريكارى بۆ له‌ناوبردنى داعش، هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى ژێرخان و بنياتنان و به‌هێزكردنى دامه‌زراوه‌كانيشه‌وه، پێويستى به پشتگيرى و يارمه‌تيى ئه‌ڵمانيا هه‌يه.
لاى خۆيانه‌وه به‌رپرسانى ئه‌ڵمانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختيان له خواستى بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.
دۆخى سياسى له عێراق، پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و كێشه‌كانى به‌رده‌ميان، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، بابه‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران و تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، چه‌ند لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كان بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.