Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 13:25

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری ئەڵمانی کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا لەگەڵ هەردوو پەرلەمانتاری ئەڵمانی تۆماس ئیرندل سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پارتی ( CSU ) و ڕۆدریک کیسوێتەر لە پارتی ( CDU ) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا تاوتوێ کرا و گرنگیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی هەردوولا دووپات کرایەوە، هەروەها ئاماژە بە پێگەی هەرێمی کوردستان کرا وەک فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.