هه‌ر له به‌رده‌واميى ديداره‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ژان ئيڤ لودريان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، ئينجا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا و دۆستايه‌تيى نێوانيان كرده‌وه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا تيشكيان خسته كار و چالاكييه‌كانى باڵيۆزخانه‌ى فه‌ره‌نسا له به‌غدا و كونسولخانه‌ى گشتييان له هه‌ولێر، هه‌وڵه‌كانيان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنران.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منى له عێراق گۆڕييه‌وه و باسيان له مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى داعش له عێراق و سووريا كرد. له‌مباره‌وه تيشكيان خسته سه‌ر دوايين هێرشى داعش بۆ سه‌ر زيندانى حه‌سه‌كه و كاريگه‌رييه‌كانى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.