ئەمڕۆ شەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شازادە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی شانشینی سعوودی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودیە تاووتوێ کرا و پێویستیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان دووپات کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.