کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو شەممە شەپۆڵێکى بارانبارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە و تا ئێوارەی سبەی یەکشەممە شەپۆڵەکە بەردەوامی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "ئەمشەو شەممە شەپۆڵێکى بارانبارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە، لە کاتەکانى بەرەبەیانى ڕۆژى یەکشەممە ئەم شەپۆڵە چالاک دەبێت باران بە ئاستى جیاواز دەبارێت."
ئەوەشی خستۆتەڕوو "سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان بارانبارینى مامناوەند و بە لێزمەى دەبێت، هەندێ کات هەورە تریشقەى دەبێت، هەروەها بەشێک لە سنوورى پاریزگاى هەولێر بەتایبەتى ناوچە شاخاوییەکان لێزمە بارانى دەبێت، سنوورى پارێزگاى دهۆکیش بارانبارینى کەمتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر."
ئاماژەی بەوەش دا کە بەفربارینیش لەسەر بەشێک لە لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت، ئێوارەى رۆژى یەکشەممە کاریگەرى ئەو شەپۆڵە کۆتاىی دێت لەسەر ناوچەکەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.