Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 20:18

 تەقینەوەی مینێک لە پارێزگای زیقار کوژرانی منداڵێکی لێکەوتەوە

له‌ئاكامی تەقینەوەی مینێک لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، منداڵێک کوژرا
کوردستان TV
100%

ئەفسەرێک لە پۆلیسی پارێزگای زیقار رایگەیاند "مینێکی پاشماوەی جەنگ لە قەزای بەتحا سەربە پارێزگای زیقار تەقییەوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ کوژرا.

ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا  راشیگەیاند "منداڵەکە لە شوێنێکی کراوەدا یاریی دەکرد کاتێک بە مینێکە پێیدا تەقیوەتەوە.
جێی ئاماژەیە، پاشماوەکانی جەنگ لە مین و تەقەمەنی لە رووبەری فراوان لە خاکی عێراقدا چێندراون و بەپێی چەند راپۆرتێک، نزیکەی سێ هەزار کیلۆ مەتر لە خاکی ئەو وڵاتە مین و تەقەمەنی تیایدا چێندراوە و بڵاوبووەتەوە.

بەهۆی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران (1980-1988) و داگیرکردنی کوێت لە لایەن عێراقەوە لە ساڵی 1990 و دواتر داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی 2003، زۆرینەی ئەو پاشماوانە کەوتوونەتە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵاتەکەوە.

هەروەها بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014ەوە تاوەکو ئێستا، لە ناوچەکانی باکووری وڵاتەکە تەنانەت لەنێو شارەکانیشدا بۆمبی چێندراو بڵاوبووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.