حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە 58 هەمین كۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی میونخ و لە دانیشتنێك لە ژێر ناوی "ئێران و داهاتووی پلانی كاری هاوبەش" گوتارێكی پێشكەش كرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەوی خستەڕوو كە لەمیانی گفتوگۆییەكانی ئەتۆمی لە ڤییەننا، بەمەرجی دەركردنی بڕیاری سیاسیی پێویست لەلایەن لایەنی بەرامبەر ئەوا ئامادەن بۆ ئەنجامدانی رێككەوتنێكی باش لە ماوەیەمی كەمدا.
گوتیشی: "ئەگەر دانوستانەكانی ئەتۆمی لە ڤییەننا لە نێوان ئێران و هێزەكانی جیهان سەركەوتوو نەبێت ئەوا هێزە رۆژئاواییەكان بەرپرس دەبن لەمە، چونكە ئێمە رێكەوتنێكی باشمان دەوێت".
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەبارەی پرسیاری ئاڵوگۆڕی بەندكراوەكانیان لەگەڵ ئەمریكا گوتی: "پرسی ئاڵوگۆڕی بەندكراوان بە تەواوەتی پرسێكی مرۆییە و ئێمە نامەوێت ئەمە پەیوەست بێت بە دانوستانەكانی ڤییەننا. لە بەرامبەر ئەمەدا، ئەمریكییەكان ئەمەیان بە دانوستانەكانی ڤییەنناوە بەستووەتەوە. بەپێی ئێران ئەم دوو پرسە هیچ پەیوەندییەكیان بە یەكەوە نییە و دەتوانین بەدەر لە دانوستانەكانی ئەتۆمی ئەنجامی بدەین".
ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی بەندكراوان لەگەڵ ئەمریكا ئامادەیە
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ،وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند كە بەدەر لە دانوستانەكانی ئەتۆمی ڤییەننا، ئامادەی ئاڵوگۆڕی بەندكراوانن لەگەڵ ئەمریكا، بەڵام ئەمریكا ئەم پرسەی بەستووەتەوە بە گفتۆگییەكانی ئەتۆمی.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.