پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له پارێزگاكانی هه‌ولێر ، سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه ، كه‌ركوك ، ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت، ئه‌گه‌ری به‌فر بارین له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه .
راشگه‌یاندراوه له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا له‌و ماوه‌یه‌دا باران ده‌بارێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك له زۆربه‌ی كاته‌كاندا بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت و له پارێزگای دهۆكیش ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت ، دواتر ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
له باره‌ی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی دووشه‌ممه كه‌شناسی رایگه‌یاندووه:لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری به‌فر بارینيش هه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.