ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ى 2 ى 2022، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، پاڵپشتی دارایی قوتابییانیش خه‌رج ده‌كرێت.
مانگانه بۆ قوتابییانی ده‌ره‌وه‌ی شار كه له‌به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌مێننه‌وه بڕی 60 هه‌زار دینار ته‌رخانكراوه، هه‌روه‌ها 40 هه‌زار دیناریش ده‌درێته قوتابییانی ناوخۆی شاره‌كان.
پێدانی هاوكاری دارایی به‌قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان دێت كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوو كه‌له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ قوتابییان كۆبۆوه و به‌ڵێنی هاوكاریكردنی پێدان و ئه‌مڕۆ و ڕۆژانی داهاتوو له‌شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ئه‌م هاوكارییه ده‌كرێت.
ده‌ست به‌خه‌رج كردنی دەرماڵەی قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.