کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه ئهمڕۆ یهكشهممه 20 ی 2 ی 2022، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی عەلی دەویشانفەرد تەمەن 47 ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاندووه، ئەم کۆڵبەرە لە ئەنجامی زەختی زۆرێک کە بە هۆی هەڵگرتنی کەل و پەلی قورس و هەروەها کەش و هەوای سارد و بارینی بەفر بۆ جەستەی هاتووە، تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە.
عەلی دەرویشانفەرد خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی شاری جوانڕۆ گوازراوەتەوە.
کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.