له گه‌ری بیست و پێنجه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێشی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر .
یارییه‌كه له‌مه‌درید و له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌رێوه چوو ، وێڕای هه‌وڵی زۆری یاریزانانی ریاڵ مه‌دریدی بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام له گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و سێ ماركۆ ئه‌سینسیۆ به لێدانێكی جوان یانه‌ی شاهانه‌ی له‌یارییه‌كه پێشخست ، هێرشه‌كانی ریال مه‌درید به‌رده‌وامیان هه‌بوو له خوله‌كی هه‌شتا ڤینیسیۆس جۆنیۆر خاوه‌ن ماڵی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م .
له دوا خوله‌كی یاریش كه‌ریم بنزیمه به لێدانی سزا گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات ریال مه‌درد دوای زنجیره‌یه‌ك یه‌كسان بوون گه‌رایه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و به په‌نجاو حه‌وت خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و ئالاڤێسیش تووشی پازده‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی بیبست خاله‌و له پله‌ی نۆزده‌مین و پێش كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
له‌لالیگادا ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئالاڤێش تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.