له میانی گه‌ری بیست و پێنجه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی یانت له‌سه‌ر یاریگای لا ئه‌لبۆگار میوانداری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پێشه‌نگی یانه‌كانی كرد‌و به تۆمار كردنی سێ گۆل سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت .
یانه‌ی نانت ته‌نها چوتر خوله‌كی پێویست بوو تا گۆلی یه‌كه‌م له‌رێگای راندال كۆلۆ موال تۆمار بكه‌ن و له یاریه‌كه پێشبكه‌ون ، له خوله‌كی شازده‌ش كوینتینین میریلین گۆلی دووه‌می به شێوازێكی جوان تۆمار كرد.
له دوا خوله‌كی ئه‌م گێمه‌ش لۆدۆڤیتش پلاس به‌لێدانی سزا گۆلی سێیه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد ، له گێمی دووه‌م یانه‌ی پاریس له‌هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه بوون له خوله‌كی چل‌و حه‌وت نه‌یمار دا سیلڤا گۆلێكی تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كی بۆ دوو گۆل كه‌م كرده‌وه .
له خوله‌كی په‌نجاو نۆ ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ میوانه‌كان هه‌ژمار كرد به‌لام نه‌یمار دا سیلڤا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو نه‌یتوانی گۆل تۆمار بكات و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و پاریس سانجێرمان تووشی دووه‌م دۆراندن هات و به په‌نجاو نۆ خال له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی دێت و نانتیش یازده‌مین بردنه‌وه‌ی نوسیه‌وه‌و به سی و هه‌شت خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی .
له خولی فه‌ڕه‌نسادا پاریس دووچاری شكست هات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.