پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز مستەفا گۆرۆنی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك مستەفا گۆرۆنی،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتان(خاتوون عەبدوڵڵا ئاغای گۆرۆنی)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەرێزتان و خانەوادەتان ببەخشێت و گیانی خوشكی خوالێخۆشبووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
…………………………..
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حاجی رەسوڵ بۆڵی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی حاجی رەسوڵ بۆڵی،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری عەشیرەتی بۆڵی كاك حاجی(رەسوڵ بۆڵی)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو حاجی رەسوڵ بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
…………………….
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی خاتوو حەنیفە عەزیز پیرۆت
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خاتوو حەنیفە عەزیز پیرۆت،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(حەنیفە عەزیز پیرۆت)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
١٩ـی شوباتی ٢٠٢٢
……………………………..
پەیامی سەرەحۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حازم تەحسین حاسب
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی حازم تەحسین حاسب،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز كاك(حازم تەحسین حاسب)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە حازم بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.