بۆریس جۆنسۆن لە میانی هەڤپەیڤینێك لەگەڵ "BBC" كە كاتژمێر 12:00 بڵاو دەكرێتەوە رایگەیاند "راستییەكەی ئەوەیە تەواوی نیشانەكان دەری دەخەن لەمێژە پلانەكە لە چەند رووییەكەوە دەستی پێ كردووە".
سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، بە تیشك خستنە سەر ئەوەی كە زانیارییە هەواڵگرییەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە رووسیا بەنیازە بە جۆرێك دەست بە داگیركارییەكە بكات كیێڤ پایتەختی ئۆكراینا گەمارۆ بدات، باسی لەوە كرد سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن بۆ سەركردەكانی خۆرئاوا ئاماژەی بەوە داوە كە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان هێزەكانی رووسیا تەنها لە رۆژهەڵاتەوە لە رێگای دۆنباس-ەوە نا، بەڵكو پلانی بۆ ئەوە داناوە لە بێلاڕووس و دەورووبەری كیێڤ-یشەوە بچێتە ناو ناوچەكە.
بۆریس جۆنسۆن گوتیشی: "دەترسم كە پلانە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی گەورەترین جەنگ لە ئەورووپا لەوەتەی 1945وە. پێویستە مرۆڤەكان تەنها لە خەمی ئۆكراینییەكاندا نەبن، هاوكات پێویستە لە دەستدانی توانای گەنجە رووسەكانیش بەهەند وەربگیرێت".
سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: رووسیا پلان بۆ گەورەترین جەنگ لە ئەورووپا دادەنێت
بۆریس جۆنسۆن ،سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بەڵگەكان دەیسەلمێنن "رووسیا پلان بۆ گەورەترین جەنگ لە ئەورووپا دادەنێت كە لەوەتەی 1945وە رووینەداوە".
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.