مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه نه‌وتی كردبوو به‌هاوسه‌ره‌كه‌یداو سوتاندبوی دواتر هه‌ڵاتبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات ئاگاداركرایه‌وه له‌بوونی ڕووداوێكی سوتانی ژنێك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و دوای گواستنه‌وه‌ی ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی سووتانی جه‌سته‌ی ژنه‌كه له‌سه‌دا (75)ه. هه‌روه‌ها دوای وه‌رگرتنی ووته له‌ژنه‌كه، ده‌كه‌وت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (هـ، ڕ، ح) له‌دایكبووی 1997 له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌وتی پێدا كردوه‌و سوتاندوویه‌تی‌و دواتر هه‌ڵاتووه به‌ره‌و سنوور به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون‌و خۆحه‌شاردان.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: پاش ڕووداوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش‌و بنكه‌كانی ڕاسپارد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار، به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێزیان توانرا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماددەکانی 406, 31 ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
ئەو پیاوەى لە سلێمانى هاوسەرەکەى خۆى سوتاند دەستگیرکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.