كۆمپانیای گشتی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل سه‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به فه‌رمی به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی ئۆتۆمبێڵی جۆری (بایك - BAIC)ی چینی به مواسه‌فاتی به‌رز ڕاگه‌یاند.
ناهیز ڕه‌شید ساڵحی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ئاژانسی دهنگوباسی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی دروستمانكردوون له جۆری نوێی (بایك - BAIC)ن و مواسه‌فاتی نوێ و به‌رزن و هه‌موو مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی و پاراستنی تێدایه.
ڕاشیگه‌یاند: ئۆتۆمبێله‌كان تاقی كراونه‌ته‌وه و تۆكمه و باشن، دڵنیاشین له بازاڕه‌كانی ناوه‌خۆی عێراق داواكاری زۆری ده‌بێت و له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه داواكاری باشی ده‌بێت. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئۆتۆمبێله‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار و كرێكار و هونه‌رییه‌كانی ناوه‌خۆی عێراق به‌رهه‌مهاتووه و وه‌ك سه‌ره‌تاش به‌شی یه‌كه‌م ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له قۆناغی یه‌كه‌مدا وه‌ك سه‌ره‌تا 120 ئۆتۆمبێل دروست ده‌كرێن و ئێستا 80 ئۆتۆمبێلیان دروستكراون و ئاماده‌ن، ئه‌و 40 ئۆتۆمبێله‌ش كه ماون له‌ژێر كاركردن و تاقیكردنه‌وه‌دان.
ناهیز ڕه‌شید ساڵحی گوتیشی: پلانمان داڕشتووه له قۆناغی دووه‌مدا 120 ئۆتۆمبێلی تر ئاماده بكه‌ین. سه‌باره‌ت به به‌ردوامبوون و قۆناغه‌كانی داهاتووش جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مه پشت به كادیری شاره‌زا و هونه‌ری ده‌به‌ستێت كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه ڕاهێنانیان پێ ده‌كرێت بۆ به‌ستنی سه‌رجه‌م پارچه‌كانی ئۆتۆمبێل.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل ڕاشیگه‌یاند: ئۆتۆمبێله‌كان به 30 وێستگه‌ی دروستكردن تێده‌په‌ڕن و به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێن و هه‌روه‌ها 6 وێستگه‌ش هه‌یه بۆ تاقیكردنه‌وه و پشكنین، له‌لایه‌ن چه‌ندان پسپۆر و ڕاهێنه‌ره‌وه سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كان ده‌پشكنرێن و تاقی ده‌كرێنه‌وه.
له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ڕایگه‌یاند: ئۆتۆمبێله‌كان له جۆری زۆر باشن و بزوێنه‌ره‌كانیان له جۆری تایبه‌ت و مواسه‌فات به‌رزن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان هاوشێوه‌ی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێلی میتسوبیشی ژاپۆنین.
له‌باره‌ی نرخهكهشییهوه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نرخه‌كانیان گونجاو ده‌بن و گرێنتی ساڵێكیشیان ده‌بێت بۆ چاككردنه‌وه و هه‌ر كێشه‌یه‌كی هونه‌ری یان دروستكردنی هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.