وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی تۆماركردنی ڕووداوێكی زه‌ویله‌رزه‌ی له شارۆچكه‌ی به‌دره له پارێزگای واسیت ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: زه‌ویله‌رزه‌كه كاتژمێر 3:45ی دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له شارۆچكه‌ی به‌دره له پارێزگای واسیت ڕوویداوه به به گوڕی 4.2 پله‌ی ڕێخته‌ر.
ڕاشیگه‌یاند كه هاووڵاتییانی شارۆچكه‌ی به‌دره هه‌ستیان به زه‌ویله‌رزه‌كه كردووه. داواشی له هاووڵاتییان كرد ئاگاداری خۆیان بن و دووریش كه‌ونه‌وه له هه‌واڵی ناڕاست و ده‌نگۆی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.