بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م جه‌ختی كرده‌وه كه هیچ پلان و مه‌به‌ستێكیان بۆ ده‌ستكاریكردنی نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایگه‌یاند: هیچ مه‌به‌ست و پلانێك بۆ ده‌ستكاریكردنی نرخی دۆلار نییه، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوودا دابه‌زینی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار ئه‌نجامێكی باشی لێ كه‌وتۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: دوێنێ شه‌موو له گفتوگۆكانی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له پێویستی هه‌وڵی زیاتری داموده‌زگا حكوومییه‌كان بۆ باشتركردنی ئاستی ئابووری و گوزه‌رانی چینه هه‌ژاره‌كان كراوه‌ته‌وه كه ئه‌وان له ههڵاوسانهكاندا كاریگه‌ری زیاتریان به‌ركه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق داواشی له هاووڵاتییان كرد به‌و هه‌واڵانه كه گوایه نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت، باوه‌ڕ نه‌كه‌ن.
جه‌ختیشی كردنه‌وه كه بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕێژه‌یه‌كی ته‌واوی یه‌ده‌گی بیانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی ئێستای دۆلار هاوسه‌نگ و جێگیر بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.