وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21 ى 2 ى 2022، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار بۆ مانگی 1 دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی له‌دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بین هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه دابه‌شده‌كرێت كه تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رۆژی 16 ى 2 ى 2022 بڵاویكرده‌وه، بەهۆی دواخستنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیار درا لە داهاتی نەوتی مانگی 2 دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردوو بەردەوامی پێ بدرێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوانەکەوێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه جارێكی دیكه وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار) دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرا دواخستووە.
ڕاشگه‌یاندراوه، هەرچەنده بەپێی یاسای بوودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵى(2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (1)تاوەکو ئێستا ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تاڕادەیەک خاوبووەتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.