مه‌سرور بارزانی له‌رۆژی جیهانی زمانی دایك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک، پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت کوردستانییان و هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم.
مه‌سرور بارزانی رایدهگهێنێت: زمان، ناسنامە و پێناسەی هەر مرۆڤ و نەتەوەیەکە و بەشێکی گرنگی کو‌لتوور و کۆڵەگەیەکی بنەڕەتیی نیشتمانسازییە، بۆیە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک، ئەرکێکی گرنگ و لەپێشینەی خێزان و کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی حکومەتە.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ئەگەر بایەخدان بە زمانی دایك و ڕێزگرتن لەم ڕۆژە، جارێك بۆ گەلانی دیكەی جیهان گرنگ بێت، ئەوە بۆ ئێمەی كوردستانی، كە وێڕای شۆڕش و بەرگری و قوربانیدانە گەورەكانی گەلەكەمان، زمانەكەمان فاكتەرێكی گرنگی مانەوەمانە، پێویستە جێگەی بایەخی هەرە لەپێشینەمان بێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: ئەگەرچی بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق، زمانی کوردی، زمانێكی فەرمیی هەرێمی کوردستان و عێراقە، بەڵام جێی داخە تا ئێستا لەسەر ئاستی عێراق و تەنانەت هەرێمی کوردستانیش، وەك پێویست بایەخ بە زمانی کوردی نەدراوە، چونکە چاومان لە پێشڤەچوونی زیاترە لەم بوارەدا.
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت: لێرەدا داوا لە دەزگا رۆشنبیری و زانستی و ئەكادیمییە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە لەم ڕووەوە، باشتر ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن و هەر کەموکوڕی و کەمتەرخەمییەک هەبێت لە بواری زمانەوانی و گرنگیدان بە زمان، چارەسەری بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیە بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست لەم بوارەدا. بێگومان لە پاڵ گرنگیدان بە زمانی کوردی، پێویستە بە شێوەیەکی شایستەش، بایەخ بە زمانی ئەو پێکهاتە نەتەوەییانەش بدرێت کە بەشێکن لە گەلی کوردستان.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: لەم بۆنە گرنگەدا، بە پێویستی دەزانم بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، یادی ئەو ڕۆشنبیر و مامۆستا بەڕێزانە و هەموو ئەو خۆشەویستانە بكەینەوە، کە ڕۆڵێکی دیار و بایەخداریان لە پاراستن و فێرکردن و برەودان بە زمانی کوردی‌دا هەبووە ،ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ھەموان پیرۆز بێت.
جێگای ئاماژه پێدانه ، ئه‌مڕۆ، 21ی شوبات، رۆژی جیهانی زمانی دایكه. رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە هاوكاری رێكخراوی یونسكۆ لە كۆبونەوەیەكدا لە ساڵی 1999، بڕیاریدا 21ى شوباتی هەموو ساڵێك وەك رۆژی جیهانی زمانی دایك دیاری بكات.
له‌م ڕووه‌وه یونسكۆ و سه‌رجه‌م رێكخراو و ناوه‌نده‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و مافی منداڵان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی فێربوونی زمانی دایك ده‌كه‌نه‌وه.
مه‌سرور بارزانی: جێی داخە تا ئێستا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم وەك پێویست بایەخ بە زمانی کوردی نەدراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.