له‌خولی ئه‌لمانیا، یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی له‌گه‌ری بیست و سێ میوانداری یانه‌ی گرۆته‌ر فیۆرسی كرد، یاریه‌كه به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپه باڤاریه‌كه ته‌واو بوو.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی چل و دوو دوور له‌پێشبینه‌كان تیپی میوان له‌رێی یاریزان برانیمیر گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م تیپی میوان به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م و له‌ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه رۆبرتۆ لیڤاندۆڤسكی گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه، دوابه‌دوای ئه‌م گۆله له‌خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك سبستیان به‌هه‌له گۆلێكی له‌خۆیان تۆماركرد‌و تیپه باڤاریه‌كه‌ی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م.
له‌خوله‌كی هه‌شتاو دوو لیڤاندۆڤسكی ئه‌ستێره‌ی پۆله‌ندی یانه باڤاریه‌كه گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد، له‌كۆتا خوله‌كی یاریه‌كه ئیریك ماكسیم گۆلی چواره‌می بۆ بایره‌ن میونشن تۆماركرد.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی بایرن میونشن ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه كۆی تیپه باڤاریه‌كه له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بووه په‌نجاو پێنج خال و به‌جیاوازی نۆ خال له‌پێش برۆسیا دۆرتمۆندی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.