Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 20:18

له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌ددین هێرشكرایه‌ سه‌ر داعش

کوردستان TV
100%


هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین ، دەست پێ کرد.
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق  بڵاوی کردەوە  ئەمڕۆ دووشەممە، ، ئۆپەراسیۆنێک لە رۆژھەڵاتی قەزای بێجی باکووری پارێزگای سەڵاحەددین دەست پێ کردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.