Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 20:17

پارێزگای میسان .. دوو گه‌وره‌ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%

لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای میسان، دوو بازرگانیی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی میسان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناحیەی سەلام باشووری رۆژئاوای پارێزگای میسان، دوو بازرگانیی ماددەی ھۆشبەریان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەروەها دەست بەسەر دوو کیلۆگرام ماددەی کریستاڵدا گیراوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.