Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 08:07

لە 16 ساڵى ڕابردوو زیاتر لە 62 ملیار دۆلار لە هەرێمى کوردستان سەرمایەگوزارى کراوە

کوردستان TV
100%


 ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، لیستی ئه‌و پڕۆژانه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌  له‌ ڕێکەوتی2006/8/1ى زایینییه‌وه‌ تا 2022/2/20 له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا مۆڵه‌تیان پێ دراوه‌ و ئه‌م پڕۆژانه‌ش دابه‌شبوونه‌ته‌ سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سەربەخۆکانى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان.

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سەبارەت به‌ پارێزگای هه‌ولێر و له‌ ماوەى ئەو 16 ساڵە مۆڵەت دراوەتە 460 پڕۆژە بە بڕى38 ملیار دۆلار كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ به‌سه‌ر سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا دابه‌ش بوونە:

66 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
4 پڕۆژە لە سێکتەرى بانكه‌كان
37 پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
115 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
5 پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
93 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى گه‌یاندن
3 پڕۆژە لە سێکتەرى گواستنه‌وه
22 پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن
16 پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
92 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
3 پڕۆژە لە سێکتەرى هونه‌ری
3 پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
 

هەروەها له‌ پارێزگای سلێمانی، 228 پڕۆژە بە بڕى16 ملیار و پێنجسەد ملیۆن دۆلار، له‌ ڕێکەوتی 1/8/2006ى زایینییه‌وه‌ تا 20/2/2022 ته‌واوی سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان مۆڵەتیان پێ دراوە کە  به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ دابەش کراون:

45 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
5 پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
72 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
7 پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
21 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
3 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌یاندن
8 پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن
7پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
44 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
10 پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
له‌ پارێزگای دهۆكیش به‌ بڕی 6 ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌  280 پڕۆژە كراوه‌ کە ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بەم شێوەیە دابەشى کردوون:

51 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى بانکى
19 پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
67 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
3 پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
65 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
14 پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن
11 پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
38 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
16 پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى هونەرى
 

لە پارێزگاى ھەڵەبجه سەرمایەگوزارى ئەم 16 ساڵە 17 ملیۆن دۆلار بووە کە پڕۆژەکانى بەم شێوەیەن:

٢ پڕۆژە لە سێكته‌ری بازرگانی
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى كشتوكاڵ
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى
 

له‌ ئیداره‌ی سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین، ژماره‌ و جۆری ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه،18 پڕۆژەن‌ کە بە هۆیانەوە 300 ملیۆن دۆلار وه‌گه‌ڕ خراوه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌م شێوەیە دابەش دەبن:

7 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى
2 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى
4 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون
4 پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى
 

له ‌ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیانیش  به‌ بڕی زیاتر له‌ 700 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان كراوه‌ و ورده‌كاریی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پڕۆژەكانیش به‌م شێوه‌یەیە‌:

14 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى
2 پڕۆژە لە سێکتەرى تەندرووستى
3 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى
4 پڕۆژە لە سێکتەرى گەشتیارى
9 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون
2 پڕۆژە لە سێکتەرى وەرزشى
بۆ بینینى تەواوى پڕۆژەکان کلیک لەسەر ئەم لینکانەى خوارەوە بکە:

PDF NEW 2022.pdf - Google Drive

Housing All.pdf - Google Drive

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.