مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكی داواكراویان به‌تۆمه‌تی فێڵكردن ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵواتییه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵای له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه فێڵی لێكردووه، دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه به‌پێی مادده‌ی 456 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كه ده‌رچووه‌و داواكراو بووه له‌لایه‌ن دادگاوه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات توانیان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن.
راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م، م، م) به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و پێشتریش به‌شێوه‌ی غیابی و بۆماوەی دوو ساڵ به‌پێی مادده‌ی 456 سزادراوه.
تۆمه‌تبارێكی داواكراو ده‌ستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.