دەزگای ئاسایشی عێراق رایگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق، 35 تیرۆریست دەستگیرکراون.
لە عێراق لە میانی ھەفتەی رابردوودا، 35 تیرۆریست دەستگیرکراون، ھەروەھا دەست بەسەر بڕێک ماددەی تەقەمەنییدا گیراوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوی کردەوە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا کە لە میانی ھەفتەی رابردوودا، لەلایەن ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق ئەنجامدراون،35 تیرۆریست دەستگیرکراون.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر بڕێک ماددەی تەقەمەنییدا گیراوە.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگای پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.
عێراق .. دهستگیر كردنی 35 تیرۆرستی داعش راگهیاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.