سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له لووتكه‌یه‌كدا كه سه‌باره‌ت به ئاسایش و سه‌قامگیریی ئه‌وروپا سازده‌كرێت، كۆده‌بنه‌وه.
كۆشكی ئولیزێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین قسه‌ی كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ماكرۆن پێشنیازی به‌ستنی لووتكه‌یه‌كی كردووه له‌نێوان بایدن و پوتین-دا سه‌باره‌ت به ئاسایش و سه‌قامگیریی ئه‌ورووپا به به‌شداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه پێشنیازه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردووه.
له راگه‌یه‌ندروه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه ناوه‌ڕۆكی لووتكه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 24ی شوباتی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن و هاوتا رووسیه‌كه‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماده ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه بۆ رێكخستنی ئه‌و لووتكه‌یه پێویسته رووسیا، ئۆكرانیا داگیر نه‌كات، ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه ماكرۆن له‌گه‌ڵ سەرجەم لایه‌نه‌كان كار ده‌كات بۆ ئاماده‌كردنی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان.
بایدن و پوتین سه‌باره‌ت به ئاسایش و سه‌قامگیریی ئه‌وروپا كۆده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.