باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له مۆسكۆ، هۆشداری دا به هاووڵاتییانی ئەمریکا له ئه‌گه‌ری روودانی هێرشی تیرۆریستیی له رووسیا.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له مۆسكۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئامۆژگاری هاووڵاتییانی ئەمریکای له رووسیا کرد كه خۆیان به دوور بگرن له شوێنه گشتییه كراوه‌كان له شاره‌كانی مۆسكۆ و سەنت پیتەرزبورگ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن، مه‌ترسی هێرش هه‌یه بۆسه‌ر ناوه‌نده بازرگانییه‌كان، وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆ، شوێنه گشتییه‌كانی شاره گه‌وره‌كان به‌تایبه‌تی مۆسكۆ و سه‌نت پیته‌رزبورگ و له‌و ناوچانه‌ی رووسیا له‌سەر سنوور لەگەڵ ئۆكراینا كه گرژی تیایاندا زیادی كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری هاووڵاتییانی ئه‌مریكا كراوه چاو به پلانی ئه‌منیی كه‌سیاندا بخشێننه‌وه و به پێویست زنراوه به‌ده‌ر له هاوكاری حكوومه‌تی ئه‌مریكا خۆیان خاوه‌نی پلانی سه‌ربه‌خۆ بن له‌باره‌ی گواستنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا له وه‌ڵامیدا بۆ به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئایا له رێگه‌ی كه‌ناڵی هاوبه‌شه‌وه ئه‌و زانیاریه‌تان داوه به هاوتا رووسییه‌كان ئه‌گه‌ر نه‌تانداوه، پێویسته چۆن له هه‌موو ئه‌وانه تێبگه‌ین.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له مۆسكۆ هۆشداری به‌هاووڵاتییانی ده‌دات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.