Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 06:51

وەزارەتی شارەوانی قەرزەكانی بۆ هاووڵاتییان دەكاتە قیست و بە شێوەی داشكاندن وەری دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قەرزەكانی بۆ هاووڵاتییان  لە هەر سێ سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزاردا دەكاتە قیست و بە شێوەی داشكاندن وەری دەگرێتەوە.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی و بە مەبەستی ئاسانكاری و بارسووككردنی هاووڵاتییان پاڵپشت بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران، قەرزەكانی سه‌ر هاووڵاتییان لە هەر سێ سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزاردا دەكرێته‌ قیست و ئەو هاووڵاتییانەیشی كە بە یەكجار قەرزەكانیان دەدەنەوە، بە داشكاندنی ڕێژەی 15% لە بڕیارەكە سوودمەند دەبن بە مەرجێك هاووڵاتییان لە ماوەی 90 رۆژدا دەست بە مامەڵەكانیان بكەن.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە واژووی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری بەسەرەوەیە و ئاراستەی دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەت لە سەرجەم شار و شارۆچكە و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە، ئاماژە بەوە دراوە كە لەبەر بەرژوەندیی گشتی و بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بەمەبەستی بارسووككردنیان لە دانەوەی قەرزەكانیان بڕیارمانداوە بە قیستكردنی قەرزەكانی حكوومەت.
وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە: بڕی هەر قیستێك دەستنیشان بكرێت و هاووڵاتیش پابەندە مانگانە بە دانەوەی قیستەكەی كە دەتوانێت قەرزەكەی بۆ 12 مانگ بكاتە قیست. هەروەها ئەو هاووڵاتییانەیشی دەیانەوێت قەرزەكانیان بە یەكجار و بەبێ قیست بدەنەوە، داشكاندنی ڕێژەی 15%یان بۆ دەكرێت، بەڵام ئەو هاووڵاتییانەی كە بە شێوەی قیست قەرزەكانیان دەدەنەوە داشكاندنی ڕێژەی 15% نایانگرێتەوە، بەڵكوو دەتوانن بەشێوەی قیست لە ماوەی 12 مانگدا قەرزەكانیان بۆ حكوومەت بگەڕێننەوە.
 شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.