نرخی جیهانی نه‌وت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌وڵی دبلۆماسی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكڕانیا و زیاتربوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت.
ئه‌مڕۆ ئێواره نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 25 سه‌نتی هاته‌سه‌ر و به ڕێژه‌ی 0.3% به‌رزبووه‌وه و ئێستا به 93.79 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه و 35 سه‌نتی هاته سه‌ر واته به‌ڕێژه‌ی 0.4% به‌رزبووه‌وه و ئێستا نرخه‌كه‌ی به 92.23 دۆلاره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.