Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 06:51

بڕیاری دادگای فیدراڵی به‌ سیاسی كراوه‌

Suhail tahir
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی بـڕیـاری دادگـای فـیدراڵـی و کـاردانەوەکـان ، د. خـەلیـل غـازی ـ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگه‌یاند :

پشتی 2017 زیاتر هه‌وڵ بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات ده‌ستپێكردووه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی به‌تایبه‌تی لایه‌نی شیعه‌ ، دادگای فیدرالیش له‌ لایه‌ن لایه‌نی سیاسی كۆنترۆڵ كراوه‌ و زاڵن به‌ سه‌ریه‌وه‌ .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كی ته‌واوی هه‌یه‌ بۆ پرسی نه‌وت ، و رێككه‌وتنی له‌ گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی كردووه‌ .

زیاتر هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كورد به‌ تایبه‌تی پارتی پێ لاواز بكه‌ن .

د. خـەلیـل غـازی  راشیگه‌یاند كه‌ دادگای ئیتیحادی هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستوور به‌ سیاسی بكات ، چونكه‌ له‌ ده‌ستوور ته‌نها حاڵه‌ته‌كان دیاریكراوه‌ ، به‌ڵام ته‌فسیركردنی ئه‌وه‌ پرسێكه‌ هه‌موو كات به‌ شێوه‌یه‌كی خراپ ته‌فسیری بۆ ده‌كرێت .

له‌رووی پراكتیكه‌وه‌ زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكرێت ، پێویسته‌ ئێمه‌ی كورد هه‌میشه‌ تیممان هه‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ به‌ سیاسی ده‌كرێت و دژی كورد به‌كاری ده‌هێنن .

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ د. یاسـین چـۆمانی ـ راوێژکار لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند :

ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی ته‌واو سیاسی بوو ، كاتێكی گونجاو نه‌بوو ، بۆ له‌ ساڵی 2012 تاوەکو ئێستا ئه‌و دۆسیه‌یه‌ تازه‌ ده‌جوڵێنرێت ؟

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستووری عێراق دانی به‌ هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستانی داوه‌ ، به‌وه‌ی بتوانێت یاسا ده‌ربكات كه‌ دژایه‌تی یاسای ئیتیحادی نه‌كات .

هه‌روه‌ها له‌ بۆشایی نه‌بوونی ئه‌و یاسایه‌ له‌ عێراق ، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مافی ده‌ستووری خۆی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه‌ له‌  پرسی نه‌وت .

دادگای ئیتیحادی ده‌بوایه‌ ئه‌و ماوه‌ بوه‌ستابایه‌، چونكه‌ درزێكی سیاسی له‌ كاته‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دروست كرد .

د. یاسـین چـۆمانی بڕیاری دادگای فیدراڵ پشتی به‌ یاسایه‌ك به‌ستووه‌ كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1976 كه‌ هی سه‌رده‌می به‌عسه‌ .

هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ له‌ قۆناغی داهاتووی حكوومه‌تی داهاتوو ، پێداچوونه‌وه‌یه‌ك له‌و بڕیاره‌ بكرێت .

هه‌روه‌ها پێویسته‌ گفتوگۆیه‌ك له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ زیاتر به‌ یاسایی بكرێت .

زۆر له‌ مادده‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراون گرنگترینیان مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور . هه‌روه‌ها مادده‌ی 105 و 106ی ده‌ستوور ، یان مادده‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.