پارێزگاری هەولێر جەختی لە بەپەلە چارەسەرکردنى ئەو شوێن و شەقامانە دەکاتەوە کە قەرەباڵخییەکى زۆریان کەوتۆتەسەر.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەکم لەگەڵ لێژنەی پەرەپێدانی هاتووچۆ ئەنجام دا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر و بەڕێوەبەرانی هەر 6 شارەوانییەکەی هەولێر.
ڕاشیگەیاند: جگە لە پێداچوونەوە بە ڕاسپاردە و بڕیارەکانى کۆبوونەوەى پێشوو، بەگشتیی گفتوگۆ لەبارەى پەرەپێدان و باشترکردنی سیستەمی هاتووچۆی ناو شاری هەولێر کرا و تیشک خرایە سەر ڕێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان و ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بەچاککردن و نۆژەنکردنەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا کە لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر جەختی لە چارەسەرکردنی تەواوى ئەو شوێن و شەقامانە کردەوە کە لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر قەرەباڵخییەکى زۆریان کەوتۆتەسەر و لەمبارەیەوە بەرپرسانى هاتووچۆ و شارەوانى ڕاسپارد لە زووترین کاتدا چارەسەرى پێویستى بۆ بدۆزنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.