Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 14:45

فڕۆكه‌یه‌كی حوسییه‌كان 4 هاووڵاتی سعوودی بریندار ده‌كات

کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆ دووشه‌م تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی (ئه‌نساڕوڵا)ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نی له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌لیك عه‌بدوڵا له‌ جازان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام خستنه‌خواره‌وه‌كه‌ بووه‌ هۆی برینداركردنی 4 هاووڵاتی سعوودی.

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه‌ سعوودییه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ توانیمان فڕۆكه‌یه‌كی حوسییه‌كان له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌لیك عه‌بدوڵا له‌ جازان له‌ سعوودییه‌ بخه‌ینه‌ خواره‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نعا فڕێنرابوو و به‌ره‌و سعوودییه‌ به‌ڕێ خرابوو بۆ به‌ ئامانجكردنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دوای تێكشكان و خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌، پارچه‌كانی كه‌وته‌خواره‌وه‌ و بووه‌ هۆی برینداركردنی 4 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كه‌ له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌لیك عه‌بدوڵا بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.