Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 05:47

ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی له‌ كۆیه ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشه‌م وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەسەردانێکدا بۆ قەزای کۆیە و تەقتەق، لەگەڵ ئیدارەی ناوچەکە بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ناوچەیەکی پیشەسازی کۆبووەوە.

لەسەردانەکەدا کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگه‌ڵ قایمقامی کۆیە و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوبەرانی ئیدارەی ناوچەکە بە وردی باسیان لە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ناوچەیەکی پیشەسازی لەسنوورەکە کرد کە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی چەندان هەلی کار و لە ڕووی پێشخستنی ژێرخانی ئابووریشەوە کاریگەری دەبێت لەو سنوورەدا.

لە میانی ئەوسەردانەدا بنکەی خۆراک و چاودێری بازرگانی و کارگەی ئاردی کۆیەش بەسەرکرانه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.