سه‌رۆكی ڕووسیا ئیمزای له‌سه‌ر فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد به ناساندنی هه‌ردوو ناوچه‌ی لۆگانسك و دۆنیتسك له هه‌رێمی دۆنباس وه‌ك دوو وڵاتی كۆماری سه‌ربه‌خۆ و دابڕاو له ئۆكڕانیا.
ئه‌مشه‌و دووشه‌م ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا گوتارێكی پێشكه‌ش به گه‌له‌كه‌ی و جیهان كرد تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه به‌شێكی خاكی ئۆكڕانیا هی ڕووسیایه.
ڕاشیگه‌یاند كه ڕووسیا هه‌میشه هه‌وڵیداوه پاڵپشتی ئۆكڕانیا بكات و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ دروست نه‌كات، به‌ڵام ئێستا ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه هانده‌درێن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی یارمه‌تی بده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ڕووسیاوه جێگه‌ی قبووڵكردن نییه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕووسیا مافی خۆیه‌تی پارێزگاری له سنوور و میلله‌ته‌كه‌ی بكات و ڕێگه‌نه‌دات هیچ مه‌ترسییه‌ك له سنووره‌كانی نزیك ببێته‌وه.
پووتین هه‌روه‌ها له ڕێوڕه‌سمێكی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یدا ئیمزای له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی هه‌ردوو ناوچه‌ی لۆگانسك و دۆنیتسك له هه‌رێمی دۆنباس كرد وه‌ك دوو وڵاتی كۆماری سه‌ربه‌خۆ.
سه‌رۆكی ڕووسیا داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌شی كرد له زووترین كاتدا دان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو ناوچه‌ی لوگانسك و دۆنیتسك بنێت و وه‌ك كۆماری سه‌ربه‌خۆ و جیاكراوه له ئۆكڕانیا بیانناسێنێ.
جێی باسه وڵاتانی ئه‌وروپا پێشتر جه‌ختیان كردبووه‌وه كه ئه‌گه‌ر ڕووسیا هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌كانی لۆگانسك و دۆنیتسك بنێ، ئه‌وا سزایه‌كی ئابووری توندی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.