Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:07

ئێران شاعیرێكی كورد به‌ 28 مانگ زیندانی كردن سزا ده‌دات

کوردستان TV
100%


کامران تەکووک شاعیر و چاڵاكوانی مەدەنی خەڵکی کرماشان سزای28  مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

 یەکێک لە شاعیران و نووسەرانی خەڵکی کرماشان کە مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، کامران تەکووک، شاعیر و چاڵاكوانی مەدەنی خەڵکی کرماشان لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای 28 مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ئەم سزایە، کامران تەکووک بە تۆمەتی «بێ ڕێزی بە ڕێبەر» 16سزای مانگ بەندکران و بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ده‌سه‌ڵات» سزای 12 مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا کە بە پێی یاسای کۆ کردنەوەی سزاکان قورسترین سزا واتە سزای 16 مانگ بەندکرانەکەی شیاوی جێبەجێ کردنە.

کامران تەکووک، شاعیر، نووسەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی گەڕەکی سەراو قەنبەری کرماشان ڕۆژی چوارشەممە 22 ى 1 ى 2022 دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سوپای کرماشان دەستبەسەر کرا.

ناوبراو دوای پێنج ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی 500 ملیۆن تومەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پێ ڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی ئازاد کرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.