ئەنتۆنی بلینكن لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، بەهۆی ناهەمواریی بارودۆخی ئەمنی شاری لڤیڤ، دیپلۆماتكارانی سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكامان كێشایەوە پۆڵەندا. دیپلۆماتكارانمان لە پێناو بەردەوامیدان بە كارەكانیان و بەرێوەبردنی كارەكانی كۆنسولخانەی وڵاتەكەمان لە ئۆكراینا لە حاڵەتی پێویستدا دەگەڕێنەوە ئۆكراینا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بە هەڵوێستی ئەمریكا كرد لە بەرامبەر داگیركاری رووسیا بۆسەر ئەمریكا و گوتیشی: "داوا لەو هاووڵاتییە ئەمریكیانە دەكەین كە لە ئۆكراینان بەزووترین كات ئۆكراینا جێ بهێڵن. بارودۆخی ئەمنی ئۆكراینا بەرەوخراپی دەڕوات. ئەگەری هێرشی هێزە ئاسمانییەكانی رووسیا بۆسەر سیڤیل لە ئارادایە. یەكە سەربازییەكانی رووسیا بەردەوامن لە نزیكبوونەوە لە سنوورەكان".
بلینكن ئاماژەی بەوەش دا، سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بڕیاری جێگربوونی یەكەی سەربازیی لە بەناو كۆماری میللیی دۆنێتسك و بەناو كۆماری میللیی لوهانسك داوە و گوتی: "داوا لە هاووڵاتییانی نیشتەجێی ئەو دوو هەرێمە دەكەین وریا بن لە ئەگەری روودانی هەر هێرشێكدا ئەو هەرێمە جێ بهێڵن".
ئەمریكا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات بەزووترین كات ئۆكراینا جێبهێڵن
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، كێشانەوەی دیپلۆماتكارانی وڵاتەكەی بەشێوەیەكی كاتی لە ئۆكرایناوە بۆ پۆڵەندا راگەیاند.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.