له هه‌فته‌ی بیست وشه‌شه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی بووه میوانی یانه‌ی كالیاری، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به گۆڵێك ته‌واو بوو.
له گێمی یه‌كه‌م یاریزانان له هه‌وڵی گۆڵ تۆمار كردن بوون به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بی ئه‌نجام بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوهه‌شت یاریزان گاستۆن پێریێرۆ ده‌ستپێشخه‌ری كردوو كالیاری كرده خاوه‌ن گۆڵێك ، یاریزانانی ناپۆلی له هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌نجامی یاری بوون تا له دهرفهتێكداو له خوله‌كی هه‌شتاوحه‌وت یاریزان ڤیكتۆر ئۆسیمین گۆڵیكی بۆ كالیاری تۆمار كرد و جیاوازی گۆڵه‌كانی یه‌كسان كرده‌وه و یاریه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.