دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان (30)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی ئاكرێ پیرۆز دهكات.
دهقی پیرۆزباییهكه:
برووسكەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ (30)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی ئاكرێ
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی رادیۆیی ئاكرێ
بەبۆنەی (30)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی رادیۆی ئاكرێ گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بیسەرانی ئازیزی رادیۆکەتان دەكەین و، وێرای سوپاس و دەستخۆشی لە كار و بەرنامەكانتان، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە كاروانی خزمەتی هونەر و رۆشنبیری كوردی.
رۆڵی میدیای بیستراو كە ئاراستەكراوە بۆ پانتاییەكی بەرفراوانی كۆمەڵگا تاكو ئێستاش كە میدیا لە رووی تەكنەلۆجیا و پەوەندیكردن زۆر پێشكەوتووە، هەر بە گرنگی ماوەتەوە خاوەن بیسەر و گوێگرێكی زۆرە بۆیە وەكو هەمیشە پێویستە لەگەڵ پێشكەوتنی هۆیەكانی راگەیاندن، پەرە بە شێوازی کار و بەرنامەكانتان بدەن و كار و بەرنامەكانتان پێش بخەن.
جارێكی دیكە بەبۆنەی(30)ساڵەی دامەزراندنی رادیۆی ئاكرێ، پیرۆزباییتان لێ دەكەین و پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆکەتان دووپات دەكەینەوە و، هیوادارین داگیرساندنی مۆمی ساڵی تازەی رادیۆی ئاكرێ ساڵی سەكەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بێت.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٢
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.