ته‌ندروستى سلێمانى هۆشداری به‌نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان ده‌دات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هیچ جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى منداڵبون ئه‌نجام نه‌دەن.
لە نوسراوێكى به‌شى پشكنین و به‌دواداچونى كۆنترۆڵى جۆریی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هاتووه، سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكهینهوه، كە ئەمڕۆ 22ی 2ی 2022 بە هیچ شێوەیەك هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەك لەكاتی دەوام بەیانیان ئەنجام نەدرێت بە تایبەتی نەشتەرگەری منداڵبوون جگە لە پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری خانەنشین و پزیشكی پسپۆڕی بێ هۆشكاری خانەنشین.
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هەر نەخۆشخانەیەك سەرپێچی بكات ئەوا لە ڕێگەی لیژنەی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ ماوەی 72 كاتژمێر هۆڵی نەشتەرگەرییەكەی دادەخرێت و خۆتان بەرپرسیار دەبن.
دەقی نووسراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی:

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.